٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٠
Source: Mehrnews
ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانی هەموو وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانی هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپای وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران له به یاننامەیەکدا ڕاگەیاند که تاران ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوه له بەرامبەر بڕیاری “نایاسایی و ناڕەوا”ی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بۆ ناوزەدکردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەگرێته بەڕ.

بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، لە چوارچێوەی ئەم یاسایە و بە ئاماژەدان بە بڕگەکانی مادەی چوارەم، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانی هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بە ملکەچی ئەم یاسایە دەزانێت و وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسێنێت و دەیانناسێنێت.

ئێران له کۆتاییدا جه ختی کردەوه که ئەم کاره له چوارچێوەی یاسای نێوخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران و له بەڕامبه ڕ پێشێلکردنی ئاشکرای بنه ماکانی یاسای نێوده وڵەتی له لایەن حکومەتە ئەورووپایەکانه گیراوەتەبەر.

Your Comment

You are replying to: .
captcha